ئەمرۆ لە عێراق٥٠حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا و ١ حاڵەتی مردن تۆمار کراون

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە و ڕایگەیاند ٥٠ کەسی دیکە پەتاکەیان گرتووە کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە: "ئەمرۆ پشکنین بۆ٤٣٢٤ کەس کراوە و کۆی گشتی پرۆسەی پشکنین لە سەرەتاوە تا ئێستا ١٠٧٥٨٦ پشکنین بووە و ئەمرۆ٥٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە."

بەپێی ئامارەکە، ئەمڕۆ دوو شەممە ٤-ی ئایار کەسێک گیانی لەدەستداوە و ٥٤ کەسی دیکەش چاکبوونەتەوە، هاوکات ژمارەی تووشبووان گەیشتۆتە ٢٣٤٦ کەس.

هاوکات کۆی گشتی ئەو کەسانە بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە ٩٨ کەسن و کۆی ژمارەی چاکبوونەوەش ١٥٤٤ کەسە و لە ئێستادا ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن لە عێراق ژمارەیان ٧٠٤ کەسە.

ز.ش